پایتەخت

لێژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات 

لێژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات 
کورتە

لەسەر کۆتایی هاتنی پڕپۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لێژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان

لێژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و عێراق دەکات

لێژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، بە بۆنەی تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین کە توانیان ئازادانە مومارەسەی مافی سیاسی خۆیان لە دەنگدان و هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بکەن و ئەزموونێکی دیکەی هەڵبژاردن، وەکو یەکێک لە پایەکانی دیموکراسی، سەربخەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگری شارستانی، پێشمەرگە و ئاسایش دەکەین، ئەوان ماندوونەناسانە پارێزگاریان لە کەمپەینەکانی هەڵبژاردن و بنکەکانی دەنگدان، پڕۆسەی هەڵبژاردن بە دەنگدەر و کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێرەکان کرد و لە سایەی شەونخونی ئەوان و بەهێزی ئیرادەی خەڵک، توانرا ئەو ئەزموونەش بە سەرکەوتوویی تەواو بکرێت.

هاوکات، سوپاسی کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێرانی ناوخۆیی و دەرەکی و نوێنەرانی کیانە سیاسییەکان کردووە کە پێکەوە زەمینەی بە ئازادی بەڕێوەچوونی ئەو خولەی هەڵبژاردنیان ئامادەکرد و بەڕێوە برد.

لە لایەن لیژنەکەوە داوا لە هاووڵاتیان کراوە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵاوە، ڕێگای مەدەنی بۆ دەربڕینی دڵخۆشیان بە سەرکەوتنی حزب و کاندیدەکانیان بگرنە بەر و دوور بکەونەوە لە هەر ڕێگایەکی مەترسیدار و ناشارستانی وەکو تەقەکردن و سەرکێشی هاتوچۆ کە زەمینەی زیانی گیانی و ماددی لێ دەکەوێتەوە و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.

11 تشرینی دووەم 2025 18:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025