پایتەخت

ئەو سەربازەی لەسەر ئاڵای کوردستان لە گەنجەکەی دا دەستگیرکرا

ئەو سەربازەی لەسەر ئاڵای کوردستان لە گەنجەکەی دا دەستگیرکرا
کورتە

بەهۆی ئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو، سەربازێکی سوپای عێراق هێرشی کردە سەر گەنجێکی کورد و دواتر دەستگیرکرا

ئەو سەربازەی لە خورماتوو لەسەر ئاڵای کوردستان بە چەک هێرشی کردە سەر گەنجێکی کورد، دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو سەربازەی بە چەک دەستدرێژی کردە سەر هاووڵاتییە کوردەکەی خورماتوو، دەستگیرکرا.

هەر لەسەر ئەم ڕووداوە کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بە تووندی ئیدانە و سەرکۆنەی ڕەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەن کە لە خورماتوو هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد، تەنیا لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبوویەوە و تێیدا دەردەکەوێت، سەربازێکی سوپای عێراق بە چەک هێرش دەکاتە سەر گەنجێکی کورد، تەنیا لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی لەبەر کردبوو.

11 تشرینی دووەم 2025 15:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025