تا ئێستا ڕێژەی بەشداریکردن لە 23.09٪ـە
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدان تا ئێستا لەسەر ئاستی تەواوی عێراق بڵاوکرایەوە
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدان لە 23.09٪ـە
دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێکردووە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی لەسەر ئاستی تەواوی عێراق بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سیشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی گشتی تا نیوەڕۆ لەسەر سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان لە 23.09٪ـە.
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی گشتی تا نیوەڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە:
هەولێر: %28
سلێمانی: %24
کەرکووک: %28
دهۆک: %27
نەینەوا: %30