سەردانیکردنی زیندانیان ڕاگیرا
سەردانیکردنی کەسوکاری زیندانیان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەرین بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا
سەردانیکردنی کەسوکاری زیندانیان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەرین بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، بەشی پۆلیسی گرتن وگواستنەوەی ڕاپەرین ئاگاداری گشت کەس و کاری ڕاگیراوان دەکاتەوە سبەی سەردانی ڕاگیراوانیان نەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، هۆکاری بڕیارەکە بەهۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، ڕۆژی چوارشەمە تەنیا بۆ ئەم هەفتەیە دواتر سەردانی کردنی ڕاگیراوان ئاسایی دەبێتەوە.