دوای ته‌واوبوونی ده‌نگدان لایه‌نه‌كان ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌زانن
سبه‌ی هه‌ر دوای ته‌واوبوونی ده‌نگدان لایه‌نه‌كان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ ژماره و ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی خۆیان بزانن
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماوه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردن درێژ ناكرێته‌وه و سبه‌ی هه‌ر دوای ته‌واوبوونی ده‌نگدان لایه‌نه‌كان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ ژماره و ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی خۆیان بزانن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه‌چوو و هیچ جۆره كێشه و گرفتێك ڕووی نه‌دا، ته‌نیا 4 سكاڵا تۆمار كراوه و ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له %82 بووه و ئومێد ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیش به‌م شێوه‌یه و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بچێت.
گوته‌بێژی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سبه‌ی سێشه‌ممه دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی و له دوای كاتژمێر 6ی ئێواره‌وه ڕاسته‌وخۆ هێز و لایه‌نه سیاسی و قه‌واره و هاوپه‌یمانییه‌كان ده‌توانن ئه‌نجام و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بزانن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 9ی 11ی 2025، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی به‌به‌شداری 20,063,733 كه‌س ئه‌نجام ده‌درێت.