بەشێوەیەکی ئازادانە دەنگ بدەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی پەیامێکی گرنگی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پەیامێکی گرنگی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه مافى ده‌نگدانيان هه‌يه، به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن، چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت.
بەگووتەی نێچیرڤان بارزانی، دەنگدان، پابەنديتانه بە مافەکانتان و به پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی فيدراڵيدا، بەشداريی فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كات به‌وپه‌ڕى به‌رپرسياريه‌تى و پيشه‌يييانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن.
لە درێژەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە، لايه‌نه سیاسییەکان بەرپرسیارانه و به‌پێى ياساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌موو لايه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردندا هاريكار بن، هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه.