شاهۆ نەجم کەرکووکی پەیامێکی بڵاوکردەوە
شاهۆ نەجم کەرکووکی داوا لە هاوڵاتییانی کەرکووک دەکات سبەی لە هەڵبژاردنی گشتی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن
شاهۆ نەجم کەرکووکی کاندیدی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی کەرکووک پەیامێک ئاراستەی خەڵکی پارێزگاکەی دەکات.
لە پەیامێکدا شاهۆ نەجم کەرکووکی ڕایگەیاندووە، داوا لە هەموو کەرکووکییەکی خۆشەویست دەکەم، ئەوانەی لە شاری کەرکووکن یاخوود نیشتەجێی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن و مافی دەنگدانیان هەیە لەسەر بازنەی کەرکووک، سبەی سێشەممە، 11ـی 11، بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بەشداریی ئەم پڕۆسە گرنگە بکەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و دەنگ بەو کەس و لایەنە بدەن کە خزمەت دەکات.
ئەو کاندیدە کوردە لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵبژاردن بۆ کورد لە کەرکووک زۆر گرنگ و چارەنووسسازە، بۆیە لەپێناو کورد و کەرکووک، بەبێ جیاوازیی دەبێت هەموومان پێشمەرگەئاسا بە دەنگی خۆمان بەرگری لە شارەکەمان بکەین و بە ئامادەبوونمان، زۆرینەیی خۆمان لەم شارە بۆ هەمووان بسەلمێنینەوە.