شاهۆ نەجم کەرکووکی ئەنجامی شۆکهێنەری بەدەستهێنا
شاهۆ نەجم کەرکووکی، یەکەمی سەر کاندیدەکانی لیستە کوردستانییەکانە
شاهۆ نەجم کەرکووکی لەسەر لیستی 275ـی پارتی لە کەرکووک ئەنجامی شۆکهێنەری لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێنا.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی دەنگدانی تایبەت، شاهۆ نەجم کەرکووکی، کاندیدی ژمارە 2ـی لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک یەکەمی سەر کاندیدەکانی لیستە کوردستانییەکانە لە شاری کەرکووک بەدەستهێنا و بێ ڕکابەر و یەکەمە.
شاهۆ نەجم کەرکووکی، لە گەڕەکە عەرەبییەکانی کەرکووک دەنگی بەدەستهێناوە، چاوەڕوان دەکرێت، بە لێکدانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی، (شاهۆ نەجم کەرکووکی) پلەی یەکەمی شاری کەرکووک بەدەستبهێنێت.