پایتەخت

زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی خوێنی تەندروست بۆ نەخۆشان دابین کراوە

زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی خوێنی تەندروست بۆ نەخۆشان دابین کراوە
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی پارێزگای هەولێر بۆ نەخۆشان و ئەو کەسانەی پێویستیانە، زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی خوێنی تەندروستی دابین کردووە

 

بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی پارێزگای هەولێر بۆ نەخۆشان و ئەو کەسانەی پێویستیانە، زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی خوێنی تەندروستی دابین کردووە. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی خوێنی تەندروست و پشکێنراو گەیشتووەتە نەخۆشان و کەسانێک کە پێویستیان پێی بووە. 

 

بەرێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئامێرەکانمان لە بانکی خوێن سەرجەمیان بڕوانامەی FDA یان بۆ پشکنینی خوێن بەخش هەیە و بە پێی ستانداردە نیۆ دەوڵەتیەکان کاردەکەن، ئەو ئامێرانە بۆ هەر یەک ملیۆن خوێن بەخش، کەسێکیان دەست نیشان کردووە کە لە ڕێگای خوێنەوە تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی بووە، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە یەک کەسیشمان نەبووە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشی پشکنینی نەخۆشیە گوازراوەکان (ڤایرۆسیەکان) لە بانکی خوێن پڕچەک کراوە بە ئامێری پشکنینی مۆدێرن هاوشێوەی ووڵاتانی پێشکەوتوو، هەروەها کارمەندی پڕۆفیشناڵمان هەیە، ئەمەش وای کردووە ئەم بەشە بتوانێت بڕوانامەی ISO 15189 بەدەست بهێنێت، هەروەها بەدیجیتاڵ بوونی بانکی خوێن و بوونی سیستەمێکی داتای زانیاری پێشکەوتوو کە کۆنتڕۆڵی پرۆسەی گواستنەوەی خوێن دەکات لە خوێن بەخش بۆ نەخۆش، بە پێی ئەم زانیاریانە، یەک ملیۆن یەکەی خوێنی تەندروستمان گواستووەتەوە بۆ ئەوانەی پێویستییان بووە.

09 تشرینی دووەم 2025 22:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025