یەکێتی لە هەولێر و دهۆک خۆی بەدەستەوە دا
یەکێتی لە دهۆک و هەولێر لە بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمان بێ هیوا بوو
ماوەی دوو رۆژە یەکێتی لە هەولێر و دهۆک دەنگدەرانی لە هێزەکانی تایبەت ئاگادار دەکاتەوە کە دەنگ بە کاندیدی کۆتا بدەن و دەنگ بە کاندیدی یەکێتی نەدەن.
دوێنێ سەرۆکی لیستی یەکێتی لە دهۆک، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تووڕەبوونی خۆی لە حزبەکەی دەربڕی، لە بەرامبەر ئەوەی حزبەکەی دەنگدەرانی تایبەتی ناچار کردووە دەنگ بە کاندیدی حزبەکەی رەیان کلدانی بدەن، نەک کاندیدانی یەکێتی.
پایتەخت میدیای زانیویەتی، ئەمڕۆ و دوێنی لە هەولێر، یەکێتی دووبارە دەنگدەرانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەنگ بە کاندیدی کۆتا لە لیستی رەیان کلدانی بدەن و دەنگ بە هیچ کاندیدێکی یەکێتی نەدەن، ئەمڕۆ بە ڕوونی ئەم حاڵەتە لە بنکەی قوتابخانەی ئەحمەدی خانی لە هەولێر دەرکەوتووە.
بەیانی ئەمڕۆ وەکو کاردانەوە بژار شێخ عوبەید، جێگری مەڵبەندی چواری یەکێتی لە دهۆک، وەکو کاردانەوە لە بەرامبەر ئەم کارەی حزبەکەی، پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان کرد و ئیدانەی حزبەکەی کرد.