پایتەخت

بنکەی دەنگدان لە چاکسازییەکان داناندرێت

بنکەی دەنگدان لە چاکسازییەکان داناندرێت
کورتە

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هیچ بنکەیەکی دەنگدان لە نەخۆشخانە و چاکسازییەکان داناندرێت

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هیچ بنکەیەکی دەنگدان لە نەخۆشخانە و چاکسازییەکان داناندرێت و سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لە کۆمیسیۆنى باڵاى عێراق هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە نەبەرد عومەر، سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنى باڵاى عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش هیچ بنکەیەکی دەنگدان لە چاکسازییەکان و نەخۆشخانەکان دانادرێت، بەگوێرەی یاسا هەر کەسێک بەشداری دەنگدان بکات دەبێت کارتی بایۆمەتری هەبێت، هەر بۆیە ژمارەیەک زیندانی لە نێو چاکسازییەکان کارتی بایۆمەتریان نییە.

 

بەگووتەی نەبەرد عومەر، هیچ زیندانییەک و نەخۆشێک ناتوانێت دەنگ بدات و هیچ بنکەیەکیان دانەندراوە، هەر بۆیە بە سەدان کەس بێبەش دەبن لە دەنگدان.

08 تشرینی دووەم 2025 21:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025