پایتەخت

نزیکەی 600 هەزار کارتی دەنگدان وەرنەگیراوەتەوە

نزیکەی 600 هەزار کارتی دەنگدان وەرنەگیراوەتەوە
کورتە

هێشتا نزیکەی 600 هەزار هاووڵاتی کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە

 

دوای چەندین جار ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان، هێشتا نزیکەی 600 هەزار هاووڵاتی کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە. 

 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا کە بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە، نزیكەی 600 هەزار كارتی دەنگدانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری عێراق وەرنەگیراونەتەوە.

 

 حەسەن هادی، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، سێ ملیۆن و 400 هەزار كارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدەرانی تازە تۆماركراو هەیە، لەم ژمارەیە زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس لە بنكە لاوەكییەكان كارتەكانیان وەرگرتووە و نزیكەی 600 هەزار كارتی دەنگدانیش ماون كە هێشتا کەس وەری نەگرتوونەتەوە. 

 

کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەکردووە، هەر هاووڵاتییەک کارتی دەنگدانی وەرنەگرتووە، تەنانەت ڕۆژی دەنگدانیش دەتوانێت لە بنکە لاوەکییەکاندا کارتەکەی وەربگرێتەوە و دەنگی خۆی بدات.

08 تشرینی دووەم 2025 18:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025