پایتەخت

تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهو دەرکرد

تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهو دەرکرد
کورتە

تورکیاش هاتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەرکردووە

تورکیا بەرپرسانی ئیسرائیلی بە "جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە" تۆمەتبار کردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسەکانی دەرکرد.

نووسینگەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند،  37 گومانلێکراوی ئیسرائیلی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، کە لە نێواندا بنیامیان نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی تێدایە، بەڵام تەواوی ناوی بەرپرسە ئیسرائیلییەکانیان بڵاونەکردووەتەوە.

جگە لە نەتەنیاهوو، هەریەک لە یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری؛ ئیتامار بێن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی و جەنەراڵ ئیال زامیر، فەرماندەی سوپای ئیسرائیل لەنێو ئەو 37 سەرکردە و بەرپرسە باڵایانەن کە تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون.

دوای بەدوای دەرکردنی ئەم بڕیارە، گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ئێکس نووسیویەتی، سیستەمی دادوەریی تورکیا ساڵانێکە بووەتە ئامرازێک بۆ سەرکووتکردنی نەیاران، ڕۆژنامەنووسان، دادوەران و سەرۆک شارەوانیەکان.

تورکیا ئاماژە بە "کۆمەڵکوژی لە نەخۆشخانەی دۆستایەتیی تورکیا و فەلەستین" دەکات و  بەرپرسانی ئیسرائیلی بە "جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە" تۆمەتبار کردووە و رایگەیاندووە، ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستماتیکی ئەو جینۆسایدەی کردووە.

جگە تورکیا کەنەداش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ نەتەنیاهو دەرکردووە و ماوەیەک لەمەوبەر،  مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە ڕایگەیاند، ئەگەر نەتەنیاهو بێتە وڵاتەکە دەسستبەجێ دەستگیری دەکات.

08 تشرینی دووەم 2025 11:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025