پایتەخت

ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆری ئەمریکا دەرهێنرا 

ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆری ئەمریکا دەرهێنرا 
کورتە

دوای ئەوەی ئەمریکا سزای لەسەر سووریا هەڵگرت، سەرۆکی وڵاتەکەشی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش و وڵاتی بەریتانیا سزاکانی سەر ئەحمەد شەرعیان هەڵگرت، ئەمریکاش ناوی ئەوی لە لیستی تیرۆری وڵاتەکەی دەرهێنا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، واشنتن بە فەرمی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریای لە لیستی تیرۆر دەرهێناوە، ئەم بڕیارەش بۆ چەند ڕۆژێک پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەحمەد شەرع بۆ ئەمریکا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەوبارەیەوە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پشتڕاستی کردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بڕیارە لەم مانگەدا سەردانی کۆشکی سپی بکات و پرسی ئاوەدانکردنەوەی سووریا و چەند بابەتێکی دیکە بخاتە بەر باس.

دەرهێنانی ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆر ئەمریکا، لەکاتێکدایە لە 2ـی تشرینی دووەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بێتە کۆشکی سپی، ئەو بەجددی کار دەکات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشدابوو، ئێمە سزاکانی سەر سووریامان هەڵگرت بۆ ئەوەی هەلێکیان پێ بدەین، بیستوومە سەرۆکەکەی کاری زۆر باش دەکات.

08 تشرینی دووەم 2025 10:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025