پایتەخت

سبەی هەڵبژاردنی تایبەت بەڕێوەدەچێت

سبەی هەڵبژاردنی تایبەت بەڕێوەدەچێت
کورتە

بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و وادەی دەستپێکردنی پڕۆسەی ‌هەڵبژارنیش دیاریکرا

دوای ئەوەی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات، وادەی دەستپێکردنی یەکەم ڕۆژی دەنگدان دیاریکرا.

بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 بێدەنگی و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە، ئەمەش رۆژێک پێش دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتە، كە سبەی بەڕێوەدەچێت.

هەر بە گوێرەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سبەی یەکشەممە دەنگدانی تایبەت کە هێزە ئەمنییەکان لەخۆدەگرێت، دەست پێدەکات و رۆژی سێشەممەی داهاتووش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق 7768 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی دەکەن، کە 5 هەزار و 520 کاندیدیان پیاو و 2 هەزار و 248ـیان ژنن، لە کۆی 46 ملیۆنی دانیشتووانی عێراق تەنیا نزیکەی 30 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت، لەکاتێکدا نزیکەی 7 ملیۆن کەس ناتوانن بەشداری بکەن، بەهۆی نوێنەكردنەوەی زانیارییەكانیان.


08 تشرینی دووەم 2025 08:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025