پایتەخت

پەیامێک لە هاوسەری لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ خەڵکی کوردستان

پەیامێک لە هاوسەری لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
وێنەی خێزانی لاهور شێخ جەنگی؛ لاهور جەنگی و گەشە حەمە چاوشین و هەر سێ منداڵەکانیان
کورتە

هاوسەری لاهور شێخ جەنگی سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکات

کەمێک پێش ئێستا گەشە حەمە چاوشین، هاوسەری لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوایەک ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان دەکات.

لە پەیامەکەیدا گەشە حەمە چاوشین، سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکات لە بەرامبەر هاوسۆزییان بۆ لاهور شێخ جەنگی و داوا ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی لەم هەڵبژاردنە، دەنگ بە لیستی بەرەی گەل بدەن.

دەقی پەیامەکەی گەشە حەمە چاوشین؛
خەڵکی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرەتا سوپاسی خۆشەویستی و دڵسۆزیتان دەکەم، کەوا هەمیشە لە خەمی لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرم و هەڤاڵەکانی و ئێمە و منداڵەکانیدان، لە ئێستاشدا داواتان لێدەکەم وەک پاڵپشتیەک لە ڕۆژی دەنگدان هەمووتان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، دەنگ بدەن بە کاندیدانی لیستی ژمارە ٢٦١ی بەرەی گەلەکەمان، بەدەنگەکانتان هێندەی تر سەرمان پێتان بەرز دەبێت.
خوای گەورە پشت و پەنای هەموومان بێت.

08 تشرینی دووەم 2025 00:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025