پایتەخت

حکومەتی هەرێم 25 گەنجی دەستگیرکراوی لە لیبیاوە گەڕاندەوە

حکومەتی هەرێم 25 گەنجی دەستگیرکراوی لە لیبیاوە گەڕاندەوە
کورتە

تەواوی گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە ناو كەس و كاریان

حکومەتی هەرێمی کوردستان 25 گەنجی دەستگیرکراوی لە لیبیاوە بۆ هەرێمی کوردستان گەڕاندەوە و دەڵێت: " تەواوی گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە ناو كەس و كاریان".

 

ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەری میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 25 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە شێوەی نایاسایی ڕێگەی هەندەرانیان گرتە بەر، لە وڵاتی لیبیا دەستگیر دەکرێن، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێكاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان گیرایە بەر و گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

 

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەری میدیا و زانیاری، پاش گەیشتنەوەیان بە خاكی هەرێمی كوردستان، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیمی پزیشکی و هاوکاریی، لەگەڵ ئازادکراواندا بوون و پشکنینی تەندروستی پێویستیان بۆکرا.

 

فەرمانگەری میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان، تەواوی گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە ناو كەس و كاریان.

07 تشرینی دووەم 2025 14:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025