پایتەخت

بارمتەیەکی ئیسرائیلی: حەماس بۆ ئەوەی کەرامەتم بشکێنن ڕووتیان کردمەوە

بارمتەیەکی ئیسرائیلی: حەماس بۆ ئەوەی کەرامەتم بشکێنن ڕووتیان کردمەوە
کورتە

یەکێک لە بارمتە ئازادکراوەکانی ئیسرائیل زانیاری ترسناکی لەسەر مامەڵەی حەماس لەگەڵی ئاشكرا کرد

بارمتەیەکی ئازادکراوی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە سووکایەتی پێکراوە و فشاریان لێکردووە ببێت بە ئیسلام.

ڕۆم براسلاڤسکی تەمەن 21 ساڵان کە لەم دوایانە لەلایەن حەماسەوە ئازاد کرا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن بە گریانە گووتی: "هەموو جلوبەرگیان لەبەر داکەندم، خەریکبوو دەمردم لە برسان، دوای هەموو ئەشکەنجەیەک لە خوا دەپاڕامەوە لەم دۆزەخە ڕزگارم ببێت، بەڵام بەیانی بۆ دۆزەخێکی نوێ بەئاگا دەهاتمەوە.

ڕۆم براسلاڤسکی ئەم کارانەی حەماسی بە "دەستدرێژی سێکسی" لە قەڵەم دا و جەختی کردەوە کە حەماس بۆ شکاندنی کەڕامەت و سووکایەتی پێکردن ئەم کارەیان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە دایکی ڕۆم براسلاڤسکی بە میدیای ئیسرائیلی ڕاگەیاند، حەماس زۆریان لە کوڕەکەی کوردە شەهادە بهێنێت و ببێتە ئیسلام، ئەمەشان کردووە بە مەرجی خواردن پێدان پێی.

ڕۆم براسلاڤسکی لە نێو ئەو 20 بەرمتە بوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دوای 2 ساڵ لە زیندانیکردن ئازاد کرا.

لەسەرەتای ئەمساڵدا، دوای ئەوەی حەماس وێنەیەکەی ڕۆم براسلاڤسکی بڵاوکردەوە، باوکی گووتی: "کوڕەکەی خۆم ناناسمەوە."، مەبەستی لەم قسە لاوازبوونی کوڕەکەی بوو بەهۆی برسیکردنییەوە لەلایەن حەماس.

06 تشرینی دووەم 2025 09:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025