پێش هەڵبژاردن دەبێتە پشوو بۆ قوتابییانی ناوچەکانی دەرەوەی کوردستان
بڕیارە چەند ڕۆژێک بکرێتە پشووی فەرمی بۆ قوتابییانی ناوچەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستان
هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بڕیارە چەند ڕۆژێک بکرێتە پشووی فەرمی بۆ قوتابییانی ناوچەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا بە مەبەستی کارئاسانی بۆ فەرمانبەران و قوتابییانی ناوچەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستان، 3 رۆژ پێش رۆژی هەڵبژاردن دەکرێتە پشوو.
جێگەی باسە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن حکومی و تایبەت لە ڕۆژی 6ـی 11ـی 2025 تا 12ـی 11ـی 2025 پشوو بێت.