هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرانی بنەسڵاوە دەبنە خاوەنی زەوی
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی لە سنووری شارەوانی بنەسڵاوە دەبنە خاوەنی زەوی.
زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بە سەر فەرمانبەرانی شارۆچکەی بنەسڵاوە تەواو بووە، زیاتر لە 5 هەزار فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی سوودمەند دەبن.
سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە ڕاشیگەیاند، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە ڕێوڕەسمێکدا بەشێوەی تیروپشک سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری شارەوانییەکە ببنە خاوەنی زەوی خۆیان.
لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، بڕیاردراوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.