پایتەخت

بەشە خۆراکی نزیکەی نیو ملیۆن هاووڵاتی ڕاگیراوە 

بەشە خۆراکی نزیکەی نیو ملیۆن هاووڵاتی ڕاگیراوە 
کورتە

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق هۆکاری ڕاگیرانی بەشەخۆراکی نیو ملیۆن هاووڵاتی ئاشکرا کرد

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، پسوولەی خۆراکی نیو ملیۆن هاووڵاتی ڕاگیراوە.

کارتی بەشەخۆراکی نزیکەی نیو ملیۆن خیزان لە سەرانسەری عێراق ڕاگیراوە و هۆکارەکانی لەلایەن گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانییەوە ڕوون دەکرێتەوە.

محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی 500 هەزار کەس پسوولەی خۆراکیان ڕاگیراوە، بڕیاری ڕاگرتنەکە ئەو کەسانەی گرتووەتەوە کە مەرجەکانی وەزارەت بۆ پێدانی بەشە خۆراک نایانگرێتەوە، ئەوانەش کەسانێکی وەک'گەشتیاران، کەسانی نادیار، ئەوانەی خاوەن داهاتی بەرزن و خاوەن کۆمپانیاکان.

حەنوون ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم بڕیارە لەخۆوە نەبووە و بە وردبینی ئەنجامدراوە، زیاتر ڕوونی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، هەنگاوەکە دوای وردبینییەکی گشتگیر لە داتا و زانیارییەکانی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراوە و ئەو کەسانەی مەرجەکانی وەرگرتنیان نییە، بێبەش کراون.

ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پڕۆسەی نوێکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک، وەزارەتی بازرگانی چەندین خزمەتگوزاریی دیکەشی لە ئەپلیکەیشنەکە بەردەست کردووە، لەوانە هەڵگرتنی بلۆککردن، گواستنەوە و زیادکردن،بۆ ئەم مەبەستەش یەکەمجارلە پارێزگای واست خراوەتە کار و تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بووە.

05 تشرینی دووەم 2025 15:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025