پایتەخت

دوو کاندیدی هەڵوێست بوون بە یەکێتی 

دوو کاندیدی هەڵوێست بوون بە یەکێتی 
کورتە

ئەم دوو کاندیدەی هەڵوێست چوونەتە ناو یەکێتی و عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: خۆفرۆشن

دوو کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست بوون بە یەکێتی و عەلی حەمە ساڵح بە خۆفرۆش ناویان دەبات.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لە پۆستێکدا لە لاپەڕەیی فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، دوو کاندیدمان بە تۆمەتی خۆفرۆشتن بە یەکێتی لە ڕەوتی هەڵوێست دوور خرانەوە، دواتر میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، دوو کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست پشتیوانیی لیستی یەکێتی دەکەن.

عەلی حەمە ساڵح هۆکاری دوورخستنەوەی دوو کاندیدەکەی بە خۆفرۆشتن بە یەکێتی ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی بە پارەی قاچاخی و دزی سەرقاڵی خەڵک کڕینە.

میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای کاتژمێرێک بڵاویکردووەتەوە، دوو کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی 222 دەربڕیوە و چوونەتە ناو یەکێتییەوە.

ئەو میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، دوو كاندیدی رەوتی هەڵوێست پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی (222)ی یەكێتی راگەیاندووەوە و چوونەتە ناو یەكێتی.

هاوکات میدیای یەکێتی ناو و وێنەی ئەو دوو کاندیدەی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە، یاساناس ڕێباز شەهید عەبدوڵا كاندیدی ژمارەی 11ـی لیستی 225ـی ڕەوتی هەڵوێست لە بازنەی سلێمانی و مونیرە عەبدوڵا بەرزنجی، كاندیدی ژمارەی 16ـی لیستی 225ـی هەڵوێست لە بازنەی سلێمانی.

05 تشرینی دووەم 2025 13:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025