دوو کاندیدی هەڵوێست خۆیان بە یەکێتی فرۆشت
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست دوورخستنەوەی دوو کاندیدی حزبەکەی ڕاگەیاند
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست هۆکاری دوورخستنەوەی دوو کاندیدی خۆیانی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشی بە یەکێتی، ڕەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی دورخستەوە.
عەلی حەمە ساڵح لەو پۆستەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی بەپارەی قاچاخی و دزی سەرقاڵی خەڵک کڕینە.
تاوەکو ئێستا ناوی ئەو دوو کاندیدەی ڕەوتی هەڵوێست کە دوورخراونەتەوە بە فەرمی لەلایەن ڕەوتەکەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام مشتومڕەکان لەسەر ناو و چۆنییەتیی پەیوەندی و دوورخرانەوەیان بەردەوامە.