دەوامی قوتابخانەکان ڕادەگیرێت
سبەی دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە عێراق ڕادەگیرێت
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سبەی دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە عێراق ڕادەگیرێت.
بەگوێرەى نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى پەروەردەى نەینەوا، سەرجەم قوتابخانەکان وەک بنکەى دەنگدان بەکاردەهێنرێن، لە سبەینێوە دەوامى خوێندن ڕادەگیرێت بۆ ئەوەى خوێندنگەکان ڕادەستى هێزە ئەمنییەکان بکرێن.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، جگە لە ژوورى بەڕێوەبەر و ئەو ژوورەى تۆمارەکانى خوێندنگەى تێدایە، دەرگاى سەرجەم پۆلەکان بۆ کۆمسیۆن بکرێنەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، لە 6ـى تشرینى دووەم تاوەکو 11ـى تشرینى دووەمى 2025 دەوامى گشت ناوەندەکانى خوێندنى حکومى و نا حکومى و ناوەندەکانى خوێندن ڕادەگیرێت.