له كه‌ركووك 100 هه‌زار قوتابی به كوردی ده‌خوێنن
ژماره‌ی قوتابیانی خوێندنی كوردی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی هه‌رێم ئاماری نوێ و سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌باره‌ی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ده‌خاته ڕوو و ئاشكراشی ده‌كات، له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوتابیانی كوردی زیاد بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی له كه‌ركووك زیاتر له 2 ملیار دینار بۆ خوێندنی كوردی ته‌رخان بكات و كه‌رتی په‌روه‌ده‌ش له كاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به‌نیازین گه‌شه‌ی زیاتر به‌م كه‌رته بده‌ین.
وه‌زیری په‌روه‌ر‌ده له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، به‌خۆشحاڵییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی هه‌زار و 500 قوتابی كورد له خوێندنی عه‌ره‌بییه‌وه بگوازێته‌وه و بیهێنێته‌وه نێو خوێندنی كوردی و به زمانی كوردی وانه‌كانیان بخوێنن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له پێشووتردا هه‌زاران قوتابی كورد له كه‌ركووك به عه‌ره‌بی ده‌یانخوێند، به‌ڵام دوای هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم قوتابیانی كورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندنی كوردی و ژماره‌ی قوتابیانی خوێندنی كوردییش ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت.