ئاستی سەوزایی لە هەولێر بەهۆی پشتێنەی سەوزایی دەگاتە ئاستی ستاندار
                
            
        گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات
کابینەی نۆیەم چەندین هەنگاوی گرنگی لەپێناو پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ناوە، گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە سەنعان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتیی ڕێژەی سەوزایی %20 بوو، شاری هەولێر لە ساڵانی 2015 تا 2025، ڕێژەی سەوزایی زیادی کردووە ئەم زیادبوونەوەش لە نێوان %19 بۆ %20 \دایە.
بەگووتەی سەنعان عەبدوڵڵا، بەراورد بە ساڵانی رابردوو ڕێژەی سەوزای لە هەولێر بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە تەواوکردنی پشتێنەی سەوزایی ئاستی سەوزایی هەولێر دەگاتە ئاستی ستاندار کە %25.
گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەم ساڵدا لە سلێمانی ڕێژەی سەوزایی زیادیکردووە گەیشتووە بە %20، لە پارێزگای دهۆکیش گەیشتووەتە %14 بۆ %15.