2 قاچاخچی بە تۆمەتی هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
                
            
        ئاسایشی سلێمانی 2 قاچاخچی بە تۆمەتی هێنانی زیاتر لە 20 کۆچبەری نایاسایی بۆ نێو هەرێمی کوردستان دەستگیرکرد
ئاسایشی سلێمانی 2 قاچاخچی بە تۆمەتی هێنانی زیاتر لە 20 کۆچبەری نایاسایی بۆ نێو هەرێمی کوردستان دەستگیرکرد و سەرجەم کۆچبەرەکان سنوورداش کرانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ڕۆژی 27ـی 10ی 2025، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان 2 قاچاخچی هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن و 23 کەسی بیانی کەبەشێوەی قاچاخ هێندرابوونە هەرێمی کوردستان و بە نیازبوون بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ببرێن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 38 لەیاسای مانەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان سنوورداش کرانەوە.