پایتەخت

کارکردن لە شەقامی 150 مەتری دەستپێدەکاتەوە؟

کارکردن لە شەقامی 150 مەتری دەستپێدەکاتەوە؟
کورتە

سەرۆکی شارەوانی هەولێر زانیاری نوێی لەسەر شەقامی 150 مەتری هەولێر ئاشکرا کرد

شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەسەر دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر داوایان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری، بەڵام هەر کاتێک بودجە بۆ تەواوکردنی کارەکانی بەشەکەی دیکەی شەقامی 150 مەتری تەرخانکرا ئەوا کارکردن تیاییدا دەستپێدەکاتەوە.

بەگووتەی کارزان هادی،  پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر یەکێک لە پلانە درێژخایەنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ئایندەدا پڕۆژەکە دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.

لە ئێستادا بەشێکی شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر 10 کیلۆمەتری تەواو کراوە، بەردی بناغەی ئەو بەشەی شەقامەکە لە 18ـی 9ـی 2018 بۆ داندرا، كە ماوەی پڕۆژەكە 1250 رۆژ بوو.

03 تشرینی دووەم 2025 17:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025