پایتەخت

لە پارێزگایەكی عێراق پۆلیسێک كوژرا و سێ کەسی دیكەش بریندار بوون

لە پارێزگایەكی عێراق پۆلیسێک كوژرا و سێ کەسی دیكەش بریندار بوون
کورتە

لە پارێزگای میسان دوای ئەوەی پۆلیس دەچنە سەر ڕووداوێکی تەقە کردن ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا و کەسێک پۆلیسێک کوژرا

ڕووداوێکی تەقەکردن لە پارێزگایەکی عێراق بووە هۆی کوژرانی پۆلیسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای میسان بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕوودانی حاڵەتێکی تەقەکردنەوە پۆلیسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پۆلیسی پارێزگای میسان ئاشكرای کردووە، دوای ئەوەی كەسێک لە ماڵەكەی خۆیدا و بەهۆکارێکی نادیار تەقەی هەڕەمەکی کردووە، دراوسێ و خەڵکی گەڕەکەکە نیگەران بوون و دواتر پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەکە، بانگیان لەو کەسە کردووە و داوایان لێکردووە خۆی ڕادەست بکات، بەڵام لەجیات کۆتاییهێنان بە تەقەکردن، هەڕەشەی لە پۆلیسەکان کردووە.

پۆلیسی میسان باسی لەوەشکردووە، دوای هەڕەشەکردنی ئەو هاووڵاتییە هێزەكانی پۆلیس چوونەتە ناو ماڵەکەیەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان تۆمەتبارەكە و هێزەكە دروستبووە و لە ئەنجامدا پۆلیسێك كوژراوە و سێ کەسی دیكەش بریندار بوون.

پۆلیسی میسان ئاشکراشی کردووە، کە لە ئەنجامدا تەقەکەرەکە کوژراوە و بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

03 تشرینی دووەم 2025 17:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025