وەزارەتی پەروەردەی عێراق نهێنیی دوورنەخستنەوەی کانیدێکی عێراق ئاشکرا دەکات
لە عێراق کاندیدێک بڕوانامەی خوێندنی ساختە کردووە و هێشتا لە هەڵبژاردن دوور نەخراوەتەوە
کاندیدێکی عێراق بڕوانامەی خوێندنی ساختە کردووە بەڵام هێشتا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دووری نەخستووەتەوە لە پڕۆسەکە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری یاسایی وەزارەتی پەروەردەی عێراق نامەیەکی ئاراستەی کۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە و پێی ڕاگەیاندوون، بەربژێر محەممەد سامر زەرزوور شەمران بڕوانامەکەی ساختەیە.
وەزارەتەکە لە نامەکەدا ڕایگەیاندووە، پشتڕاستی دەکەینەوە سەبارەت بە بابەتی ناڕەوایی بڕوانامەی ئامادەیی تورکی محەممەد سامر زەرزور شەمران، کە لەلایەن ئامادەیی عەنتاب، وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی کۆماری تورکیاوە دەرچووە پشتڕاست دەکرێتەوە، بەڵام دۆخی ئەو کەسەی کە پێشتر باسمان کرد لەگەڵ وەزارەتەکەمان ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە پۆلی سێیەمی ناوەندی بۆ ساڵی خوێندنی 2005/2006 دەرنەچووە.
نامەکەی وەزارەتی پەروەردە حیزب، لایەن و میدیاکانی عێراقی هەژاندووە و داوای ئەوە دەکرێت، کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمساڵ دووری بخاتەوە.