ئەو گەنجەی وێنەی خامنەیی سووتاند ڕۆژی دواتر بە مردووی دۆزرایەوە
پۆلیسی ئێران کەیسی کوشتنی گیان لەدەستانی گەنجێک بە خۆکۆشتن لە قەڵەم دەدەن و کەسوکارەکەشی پێیوان وایە کوژرا بێت
دوای سووتاندنی وێنەی خامنەیی، گەنجێک لە ئێران ڕۆژی دواتر بە مردووی دۆزرایەوە.
پێەگی ئێران وایر بڵاویکردەوە، تەرمی ئومێد سەرلەکی تەمەن 27 لە ڕۆژئاوای ئێران دۆزرایەوە، تێیدا شوێنی فیشەکێک بە سەریەوە بوو، پۆلیس سەرەتا کەیسەکەی بە خۆکوشتن لە قەڵەم دا، بەڵام کەسوکارەکە گوومان دەکەن کوژرا بێت.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو له نێو ئۆتۆمبیلێکدا له نزیک یاریگایەکی وەرزشی شارۆچکەی ئەلیگودارز لە پارێزگای لوڕستان دۆزرایەوە و پۆلیسی ناوخۆ ڕایگەیاند، چەکێک لە تەنیشت تەرمەکە دۆزراوەتەوە، عەلی ئەسدوڵڵاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی عەلیگورداز دۆزینەوەی تەرمەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئومێد سەرلەک بە دەمانچە خۆی کوشتووە.
هاورێ و کەسوکاری ئومێد سەرلەک گوومانیان لە ڕووداوەکە هەیە و پێشبینی دەکەن کوژرا بێت، چونکە ڕۆژێك بەر لە ڕوووداوە، ئومێد سەرلەک لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت وێنەی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران دەسووتێنێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی عەلیگورداز جەختی کردەوە، لە ئێستادا کەیسەکە دراوەتە دەستی لێکۆڵەران مەبەستی ئاشکراکردنی هۆکار و پشت ڕووداوەکە.