سبەی جووت سایدی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش وادەی خۆی بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە
پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش وادەی خۆی بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران زانیاری لەسەر پڕۆژەکە دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سبەی بەفەرمی پڕۆژەی جووت سایدی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاووڵاتییان و شۆفێراندا دەکرێتەوە کە پێش وادەی خۆی تەواو کراوە.
ڕۆژەکە پێکدێت له شهقامی دووساید، دیواری پاڵپشت، تۆڕی ئاو، ئاوەڕۆ، تۆڕی ڕووناکی، سەوزایی و چهند تایبهتمهندییهكی دیكهی گرنگ.