پایتەخت

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمتر بووەتەوە  

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمتر بووەتەوە  
کورتە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکای بە 163 هەزار بەرمیل ڕاگەیاند

ئامارەکانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا دەریدەخەن، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوی یەک هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیدارەی وزەی ئەمریکا لە نوێترین ئاماریدا بڵاویکردەوە، هەفتەی ڕابردوو لە عێراقەوە 4 ملیۆن و 708 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتمان لە عێراقەوە هاوردە کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە هەفتەی پێشووتر ڕۆژانە تێکڕای هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە ڕۆژانە 5 ملیۆن و 216 هەزار بەرمیل بووە.

ئیدارەی وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، هاوردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 163 هەزار بەرمیل کەمی کردووە، هەفتەکانی پێشووتر ڕۆژانە 255 هەزار بەرمیل لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی دیار هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە.

02 تشرینی دووەم 2025 15:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025