مەسرور بارزانی بڕی 450 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا یانەی وەرزشیی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نالەباری دارایی بوو، مەسرور بارزانی بڕیاری هاوکاریکردنی یانەکەی دا
بەمەبەستی ڕزگارکردنی یانەی نەورۆز لەو دۆخە نالەبارەی ئێستای، مەسرور بارزانی بڕیاری هاوکاریکردنی یانەکەی دا.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری داوە لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە بڕی 450 ملیۆن دینار بە یانەی نەورۆز ببەخشێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی یانەکە لەلایەن هێزەکانی یەکێتییەوە، ماوەیەکە یانەی نەورۆز تووشی قەیرانی دارایی بووەتەوە و لە دۆخێکی نالەبار دایە.
ماوەیەک لەمەوبەر دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر و د. سەفین یاسین، سەرۆکی یانەکە و چەندین کەسایەتی دیکەی شاری هەولێر لە ڕێگەی سندووقی هاوکارییەوە پارەیان بۆ یانەی نەورۆز کۆکردەوە.