پایتەخت

لەسەر پرسی مووچە د. فواد حوسێن و سوودانی کۆدەبنەوە

لەسەر پرسی مووچە د. فواد حوسێن و سوودانی کۆدەبنەوە
کورتە

فشار لە بەغدا دەکرێت بەر لە وادەی دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مووچەی مانگی 9 بنێردرێت

بەمەبەستی دەستەبەرکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو داوا لە سوودانی دەکرێت پرسی مووچە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران زیاد بکات.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیارە ئەمڕۆ د. فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێرق کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکە داوا لە سوودانی دەکات پرسی ناردنی مووچەی مانگی 9 بخاتە نێو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێت بەر لە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان مووچە دابەش بکرێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیشی کردووەتەوە، کە هەر لە کۆبوونەوکە گفتوگۆ لەسەر چارەنوووسی مووچەی مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ دەکرێت تا میکانیزمێک لە نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، بەتایبەتی کە لە ئێستادا هەرێم دوو مووچە لە دوای عێراقەوەیە.

لە بارەی ئەرک و پابەندییەکانی هەرێم لە پرسی مووچەدا بەرامبەر بە بەغدا، مەسرور بارزانی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بەزووترین کات هەموو ئەرک و پابەندییەکانیان جێبەجێ بکەن، وەزیرانی کوردیشی لە بەغدا ڕاسپاردووە کە فشار بکەن و هەموو هەوڵێک بدەن تا مووچەی مانگی 9 بەر لە وادەی هەڵبژاردن بدرێت.

02 تشرینی دووەم 2025 09:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026