کە باسی ئازادی دەکەیت مەبەست ڕووداوەکەی لالەزار و زیندانیکردنی 3 سەرۆک حزبە؟
ئومێد خۆشناو هاتە دەنگ و وەڵامی تووند دەداتەوە
بافڵ تاڵەبانی لەبانگەشەی هەڵبژاردنی هەولێر ڕایگەیاند، خەڵکی هەولێر شەقامی پان و باڵەخانەی بەرزی بۆ چییە کە نەتوانن ئازاد بن. ئومێد خۆشناو لەسەر تەواوی قسەکانی هاتە دەنگ و وەڵامی تووندی دەداتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە وەڵامی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، کە باسی ئازادی دەکەیت مەبەست ڕووداوەکەی لالەزار و زیندانیکردنی 3 سەرۆک حزب و قۆرغکارییەکانی بازاڕ و ئەو دەستبەسەردا گرتنانەیە کە لەلایەن کۆمپانیاکانی حزبەوە دەکرێت.
بەگووتەی ئومێد خۆشناو، شەقام، کارەبا، ئاو، خزمەتگوزاری تەندروستی و سەرجەم پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگن، ئێوە لەناو حکومەتیش بوون هیچ جێ پەنجەتان دیارنەبووە و پرۆژەتان نەبووە.