پایتەخت

قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەندرێت؟

قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەندرێت؟
کورتە

لە بارەی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ وەزارەتی ناوخۆ زانیاری نوێی ئاشکرا کرد

نزیک دەبینەوە لە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی ناوخۆ بریارێکی لەسەر قەدەغەکردنی هاتووچۆ بۆ هەردوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتیی دەرکرد.

ئەمڕۆ شەممە عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو رێکارەکانی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن تەواو بووە، وەزارەت بەشداریی دەکات لە دەستەبەرکردنی 9 هەزار و 47 ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی گشتی و نزیکەی 598 سەنتەری دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت.

بەگووتەی عەمید میقداد میری، 9 هەزار و 932 ئەفسەر بەشداریی دەکەن لە دابینكردنی ناوەندەکانی دەنگدان، هاوکات کۆی ژمارەی ئەو کارمەندانەی بەشدارن لە بەڕێوەبردنی ئاسایشی هەڵبژاردن 185 هەزار و 162 پۆلیس و ئەفسەرن.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای دەکات، لە رۆژی هەڵبژاردندا قەدەغەی هاتووچۆی نابێت و بڕیارەکەش لە ئەستۆی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکاندایە، وەزارەتەکە هیچ سەرپێچییەکی تۆمارنەکردووە کە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەکخستبێت.

01 تشرینی دووەم 2025 17:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025