دوا وادەی وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان ئاشکرابوو
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوا وادەی وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان ئاشكرا کرد
پرسیاری زۆر لەبارەی کۆتا وادەی بڵاوکردنەوەی کارتەکانی دەنگدانەوە دەکرا و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش وەڵامی داوەتەوە.
لەبارەی دوا وادەی بڵاوکردنەوەی کارتەکانی دەنگدانەوە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی کارتەکانی دەنگدان تا ڕێکەوتی 11ـی تشرینی دووەم بەردەوامە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبین لە بڵاوکردنەوە و پێدانی کارتەکانی دەنگدان و داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
کۆمیسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڵاوکردنەوەی کارتەکان تاوەکو 11ـی مانگ بەردەوام دەبێت و دوای ئەو ڕێکەوتە هیچ کارتێک بە هاووڵاتییان نادرێت.