پایتەخت

ئیسرائیل: ئەو 3 تەرمەی حەماس ڕادەستیکردینەوە هی بارمتەکان نین

ئیسرائیل: ئەو 3 تەرمەی حەماس ڕادەستیکردینەوە هی بارمتەکان نین
کورتە

کێشە لەسەر ڕادەستکردنەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل بەردەوامە و ئەمجارە دەرکەوت 3 تەرم هی بارمتەکان نین

دوێنێ وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەی ئاگربەست، حەماس 3 بارمتەی ڕادەست کردەوە و ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕەتی دەکاتەوە ئەم پاشماوانانە هی تەرمی بارمتەکان بن.

ئەمڕۆ شەممە پێگەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو 3 تەرمەی دوێنێ بزووتنەوەی حەماس لە ڕێگەی  رێکخراوی خاچی سوور ڕادەستی ئیسرائیلی کردەوە، دوای ئەوەی لە سەنتەرێکی دادپزیشکی پشکینیان بۆ کرا، دەرکەوت ئەمانە تەرمی بارمتەکان نین کە بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەی حەماس و ئیسرائیل دەبێت ڕادەست بکرێنەوە.

پێشووتر کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی حەماس بە ئیسرائیلیان ڕاگەیاندبوو، "سەرەتا تەنیا نموونەیەکی تەرمەکانتان بۆ سەنتەرێکی دادپزیشکی پێ دەدەین"، ئەمەش بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە ناسینەوەی تەرمەکان، بەڵام ئیسرائیل داوای ڕادەستکردنەوەی دەستبەجێی تەرمەکانی کردبوو.

لە سەرتای ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەی 10ـی ئۆکتۆبەر، حەماس 20 بارمتەی زیندوو و تەرمی 19 بارمتەی دیکەی ڕادەست کردووەتەوە، کە زۆربەیان ئیسرائیلین، لە کاتێکدا تەرمی 11 بارمتەی دیکە ماون.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندرووستی غەززە، لە دوای ئاگربەستەکەوە تا ئێستا ئیسرائیل 211 فەڵەستینی کوشتووە و 597 دیکەی بریندار کردووە.

هەر بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، دەبووایە حەماس تا ئیستا سەرجەم بارمتە و پاشماوەی تەرمەکانی ڕادەست کردبایەوە، بەڵام بە گووتەی خۆیان، "پێویستیان بە ئامێری تایبەت و یارمەتی هەیە" تا بتوانن ئەو تەرمانە بدۆزنەوە کە تا ئێستا ماون.

01 تشرینی دووەم 2025 14:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025