پایتەخت

ئەرکێکی مارک ساڤایا لە عێراق ئاشکرا بوو

ئەرکێکی مارک ساڤایا لە عێراق ئاشکرا بوو
کورتە

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق بەنیازە ئەو لایەنانەی سەر بە ئێرانن لە حکومەتی داهاتووی عێراق دووربخاتەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی شیکاریی سیاسی، پێشبینی دەکرێت هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی کە گرووپی چەکداری نزیک لەئێرانیان هەیە، دووربخرێنەوە.

ڕۆژنامەی مەدا، بەپشتبەستن بە زانیاری و شیکاری سیاسیی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە  مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق ڕەنگە گرووپێکی سیاسی نوێ کە جیاواز بێت بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغی داهاتووی عێراق لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دابمەزرێنێت.

هاوکات ئیحسان شەممەری، پڕۆفیسۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی بەغدا، ڕایگەیاندووە، ڕەنگە چوارچێوەی هەماهەنگی سازش بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا بکات، ئەویش بە دوورخستنەوەی هەندێک لە لایەنەکانی لە هاوکێشە نوێیەکەدا.

ئەمە کە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی مارک ساڤایا لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند، ئەمریکا دڵنیایی داوە کە شوێنی هیچ گرووپێکی چەکدار لە دەرەوەی حکومەتی عێرق بوونی نییە، سەرکەوتن و سەقامگیری عێراق پەیوەستە بە یەکبوونی هێزی ئاسایش هەیە و لەژێر فەرمانی یەک حکومە، یەک فەرماندەی هێزی سەربازی و لە ژێر یەک ئاڵا کە نوێنەرایتەی عێراق دەکات، بەبێ ئەم یەکگرتووییە، سەروەری و بەرەوپێشچوونی عێراق لەژێر مەرسیدا دەمێنێتەوە.

01 تشرینی دووەم 2025 10:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025