پایتەخت

ناسا بۆ کیم کارداشیان: 6 جار چووینەتە سەر مانگ

ناسا بۆ کیم کارداشیان: 6 جار چووینەتە سەر مانگ
کورتە

ناسا وەڵامی ئەو قسانەی کیم کارداشیانی دایە کە گوایە گەشتی چوونە سەر مانگ "ساختە" بووە

دوای ئەوەی کیم کارداشیان. خانمە مۆدێلی ئەمریکیی و کەسایەتی دیاری نێو سۆشیال میدیا گەشتی ئاسمانی بۆ سەرر مانگی ڕەت کردەوە، ناسا لەسەر قسەکانی هاتە دەنگ.

شۆن دەفی، بەڕێوەبەری ناسا بە وەکالەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وەڵامی کارداشیانی داوەتەوە و نووسی: "پێشووتر 6 جار چووینەتە سەر مانگ"، بەمەش جەختی لەسەر راستیی گەشتە مێژووییەکانی پرۆگرامی ئاپۆلۆ کردەوە کە لە نێوان ساڵانی 1969 بۆ 1972 کران.

 ئەمە لە کاتێکدایە، لە نوێترین ئەڵقەی زنجیرەی "کیم کارداشیانەکان"، لە دیمەنێکدا کیم کارداشیانی تەمەن 45 ساڵان گەشتی ئاپۆلۆ 11، لە 20ی تەممووزی 1969ـی لەلایەن هەردوو کەشتیوانی نیڵ ئارمسترانگ و بەز ئاڵدرینی ڕەتکردەوە و تێیدا بە ئەکتەرێکی دیکە دەڵێت: "گەشتە ئاسمانییەکە "ساختە" بووە و ئاماژەی بە "چەند ڤیدیۆیەک کرد کە تێیدا بەز ئاڵدرین باس لەوە دەکات رووینەداوە.

سەرەڕای گەشتکانی پێشووتر، بەڕێوەبەری ناسا تیشکی خستە سەر گەشتی ئارتیمیس، کە پرۆگرامی داهاتووی ناسایە بۆ ناردنەوەی مرۆڤ بۆ سەر مانگ، ئەو پێش ئەوەی بانگهێشتێکی فەرمیی ئاراستەی کارداشیان بکات بۆ سەردانیکردنی سەنتەری کێنیدی بۆشایی ئاسمان بۆ بینینی دەستپێکی گەشتەکە، گوتی، "ئێمە پێشبڕکێی پێشووی بۆشایی ئاسمانمان بردەوە و ئەمەش دەبەینەوە."

31 تشرینی یەکەم 2025 23:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025