زیاتر لە 4 ملیۆن هاووڵاتیی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە
 
                                    تا دێت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان زیاتر سوودمەند دەبن لە پڕۆژەی ڕووناکی
تا دێت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان زیاتر سوودمەند دەبن لە پڕۆژەی ڕووناکی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، نزیکەی 4.5 ملیۆن هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، هەولێر، بە خۆشحاڵیەوە گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ نزیکەی 4.5 ملیۆن هاووڵاتیی، کە دەکاتە نزیکەی لە 70%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی ئاماژە پێدەدەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، لەچوارچێوەی ئەم هەنگاوەش سەنتەری هەردوو شاری سۆران و زاخۆ کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی و ئامادەکارییەکان دەستییان پێکردووە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
مانگی ڕابردوو شاری هەڵەبجە بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        