پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە سۆران
 
                
            
        پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە سەنتەری قەزای سۆران
پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە سەنتەری قەزای سۆران و لەمشەوەوە ناوەندی قەزاکە بە کارەبای 24 کاتژمێریی ڕووناک دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای چەندین مانگ کارکردنی تیمەکانی پرۆژەی ڕووناکی ئەمشەو کارەبای سۆران بوو بە 24 کاتژمێریی، وەکو قۆناغی یەکەم 44 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن لە پڕۆژەکە کە تەواوی ناو سەنتەر و شارەدێی دیانا دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاشیگەیاند، تیمەکانی پرۆژەی ڕووناکی لە سەرجەم شارۆچکە و شارەدێکانی دەورووبەری سۆران، ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەکیان نەبەستووە پێوەریان بۆ دەبەستن و بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواوی سۆران دەبێتە خاوەنی کارەبای 24کاتژمێری.
لە رۆژی 9ـی 8ـی 2025، پرۆژەی رووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیان بە کارە هونەرییەکانی کرد بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        