پایتەخت

15 ڕۆژ پشوو بۆ قوتابییان ڕاگەیەندرا

15 ڕۆژ پشوو بۆ قوتابییان ڕاگەیەندرا
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا پشووی بۆ قوتابییانی دەرەوەی وڵات راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە وادەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق پشووی بۆ قوتابییانی دەرەوەی وڵات راگەیاند.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ بەشداری ئەو قوتابییانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کە وابڕیارە لە 11ـی 11ـی 2025 بەڕێوەبچێت.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرای دەکات، بڕیاردرا بە ڕێگەپێدان بە قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 15 رۆژ لەڕێکەوتی (1 تاکو 15/ 11/ 2025) ئەو ماوەیەشیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

30 تشرینی یەکەم 2025 20:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025