پایتەخت

یاریی ڕۆبلۆکس قەدەغە کرا

یاریی ڕۆبلۆکس قەدەغە کرا
کورتە

لە هەرێمی کوردستان یاریی ڕۆبلۆکس قەدەغە کرا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی یاریی ڕۆبلۆکس قەدەغە دەکات.

 

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی یاری ڕۆبلۆکس لە نێو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی.

 

لە نووسراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە، گشت کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگووزاری ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دەبێت پابەند بن بە قەدەغەکردنی یاریی ڕۆبلۆکس لە نێو پاکێجی خێزانیی.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ڕۆژی 19ـی 10ـی 2025، وەزارەتی گەیاندنی عێراقیش قەدەغەکردنی یاریی ڕۆبلۆکسی ڕاگەیاندبوو.

30 تشرینی یەکەم 2025 18:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025