ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ماددە ڕەشە مەترسیدارەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا
 
                
            
        دواجار ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ماددە ڕەشە بۆن ناخۆشەکەی سلێمانی بڵاوکرایەوە
ئەو لێژنەیەی بۆ لێکۆڵێنەوە لە ماددە ڕەشەکەی سلێمانی پێهێندرابوو، ئەنجامی لێکۆلێنەوەکانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، دوای پێکهێنانی لێژنەکەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە لە  هەواڵی بوونی ماددەی ماددەی ڕەش لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەتایبەتی لە گوندەکانی میرەدێ و چنارە، توانرە چەند فاکتەرێک ئآشکرا بکەن.
 دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەم شێوەیە بووە:
- لێژنەکە لە نزیکەوە بۆی دەرکەوت کە بڕێکی زۆر لەو ڕۆنە لە چەند شوێنێکدا ڕژاوە، بەڵام بەخۆشحاڵیەوە ماددەکە نەگەیشتووە بە دەریاچەی دەربەندیخان، چونکە بە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لێیەوە دوور بووە.
- بەهۆی دوورییەکەی و سروشتی زەوییەکە، ماددەکە پێش گەیشتنی بە ئاوی دەریاچەکە، لە ڕۆخی زەوییەکەدا ڕۆشتووە و کاریگەرییە ژینگەییەکانی سنووردار کراون.
قایمقامیەتی دەربەندیخان جەخت دەکاتەوە، کە ئەم لێژنەیە ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی ورد و چڕ بکات و ئەو کەسانەی بەم کارە هەستاون، ڕووبەڕووی یاسا و سزای توند بکاتەوە
قایمقامی دەربەندیخان داواش لە هاووڵاتییان و ژینگەدۆستان دەکات، لە هەر کات و شوێنێک هەر حاڵەت و دیاردەیەکی پەیوەندیدار بەم شێوە  بینی، دەستبەجێ پەیوەندی بەم ژمارانەی لای خوارەوە بکەن بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر.
پێشووتریش مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە لەبارەی ئەم ماددە ڕەشە ڕایگەیاند: "زۆرێک پێیان وابوو کە ئەمە نەوتی ڕەشە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە بە دیاریکراوی ئەم ماددەیە چییە کە لە هەندێک ناوچەی سلێمانی ڕژێندراوە، هاوکات دەگوترێت کە بۆنێکی نەشیاوی لێ دێت."
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        