تا ئێستاش کاندیدان پۆستەر و لافیتە چاپ دەکەن
 
                
            
        کاندید و لایەنە بەشدارەکان تا ئێستاش بەردەوامن لە چاپکردنی پۆستەر و لافیتەکانیان
ماوەی 3 هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە، کاندید و لایەنە بەشدارەکان تا ئێستاش بەردەوامن لە چاپکردنی پۆستەر و لافیتەکانیان
ئەمڕۆ چوارشەممە عومەر زۆرباش، سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن تا ئێستاش کاندیدەکان بەردەوامن لە چاپکردنی پۆستەر و لافیتەکانیان، بەهۆی ئەوەی پۆستەر و لافیتە لە هەندێک شوێن دانەندراوە یاخود پۆستەرکان شێوێندراون.
سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان ڕاشیگەیاند، هەر کاندیدە و هەر بەگوێرەی توانا داراییەکەی چاپ دەکات و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن چاپکردنی پۆستەر و لافیتەکان بەردەوام بێت.
بەگووتەی عومەر زۆرباش، لە هەولێر زۆرترین پۆستەر چاپ دەکرێت و 6 هەزار و 464 شوێنی چاپ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەن.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        