پایتەخت

نێردەی ترەمپ بە نهێنی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە سیاسییە دیارەکان کۆبووەوە

نێردەی ترەمپ بە نهێنی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە سیاسییە دیارەکان کۆبووەوە
کورتە

زانیاری تایبەت لەسەر گەیشتنی نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەغدا دزەی پێ کرا

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق بە نهێنی سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسیی عێراق کۆبووەتەوە.

ڕۆژنامەنووسێکی دیاری عێراقی ئاشکرای کردووە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق بە شێوەی نهێنی گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکی چەند لایەنێکی دیاری سیاسیی عێراق کۆبووەتەوە.

ڕۆژنامەنووس حوسام ئەلحەج کە بە پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ناسراوە، ئەمڕۆ زانیارییەکانی دزەپێکرد کە گوایە مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ دوو ڕۆژ پێش گەیشتووەتە بەغدا و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ چەند سەرۆکی سیاسی ئەنجامداوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ئەلحەجەوە گواستراوەتەوە، کۆبوونەوەکان دوور لە چاوی گشتی بەڕێوەچوون و سروشتێکی سیاسی هەستیاریان هەبووە، باسیان لە ستراتیژی داهاتووی ئەمریکا لە عێراق و پرسەکانی پەیوەست بە بوونی ئەمریکا و هەڵبژاردنەکان و هاوپەیمانییە ناوچەییەکان کردووە.

تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا یان حکومەتی عێراقەوە سەبارەت بە سەردانەکە یان وردەکارییەکانی ئەو دیدارانەی کە نوێنەری ئەمریکا ئەنجامیان داوە، بڵاو نەکراوەتەوە.

29 تشرینی یەکەم 2025 16:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025