دابەشکردنی نەوت ڕادەگیرێت
 
                
            
        لەبارەی ڕاگرتنی بەشە نەوت ڕوونکردنەوە دەدرێت
ماوەی 2 ڕۆژە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی شاری هەڵەبجە دەستیپێکردووە، قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لەبارەی ڕاگرتنی بەشە نەوت ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا جەختی لەوەکردەوە، هاووڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداردەکەنەوە لە ڕۆژانی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەدا بەهۆی قەرەباڵغی شار بەبۆنەی هاتنی میوانەکانی هەڵەبجەوە دابەشکردنی نەوت تا دوای فیستیڤاڵ ڕادەگیرێت.
شایەنی باسە، پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا سبەی بەبۆنەی فیستیڤاڵی هەنار و پایزە بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        