پایتەخت

دوای 8 ڕۆژ لێژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەری ماددە ڕژێنراوەکەی سلێمانی پێکهێنرا

دوای 8 ڕۆژ لێژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەری ماددە ڕژێنراوەکەی سلێمانی پێکهێنرا
کورتە

ئەو ماددە ڕەشەی کە لە هەندێك ناوچەی سلێمانی دەڕژێندرا و هاووڵاتییانی بێزار کردبوو لەلایەن لێژنەیەکەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت

بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ڕژاندنی ماددەیەکەی ڕەشیە بۆ ناخۆش لە سلێمانی، لێژنەیەکەی تایبەت پێکهێندرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر دۆسییەی ڕژانی ماددەیەکی ڕەش لە سلێمانی کە بە گووتەی خەڵک"بۆنێکی نەشیاوی لێدێت"، لێژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەو  لەسەر ئاستی یەکە ئیدارییەکان پێکهێندرا، کە پێکدێن لە هەریەک لە بەڕێوەبەری ئاساییش و بەڕێوەبەری پۆلیسی داراستان و بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی.


ئەو لێژنەیە لە 2 کۆمپانیا پێکدێت، کە بۆ هەڵگرتن و لابردنی ئاسەوارەکانی ماددەکە بەشێوازێکی زانستیی، بەم زووانە سەردانی عەربەت و تەواوی ئەو ناوچانە دەکات کە ماددەکەیان لێڕژێنراوە، هاوکات لەڕێگەی مەفرەوە ڕێگریی لە هەر ڕژاندنێکی ماددەکە دەکرێت لەلایەن هەر کەس لایەنێکەوە.


پێشووتریش مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە لەبارەی ئەم ماددە ڕەشە ڕایگەیاند: "زۆرێک پێیان وابوو کە ئەمە نەوتی ڕەشە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە بە دیاریکراوی ئەم ماددەیە چییە کە لە هەندێک ناوچەی سلێمانی ڕژێندراوە، هاوکات دەگوترێت کە بۆنێکی نەشیاوی لێ دێت."

29 تشرینی یەکەم 2025 15:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025